ئەڵقە و ئەنگوستیلەی باریك و نەخشێنراو

ئەڵقە و ئەنگوستیلەی باریك و نەخشێنراو
ئەڵقەیەكی جوان لە پەنجەی دەست، هێما و نیشانەیە بۆ خاتوونێكی لێهاتوو و بیرۆكە جوان لە هەڵبژاردنی ئەڵقە و ئەنگوستیلەی دەست، لەو كاتەی كەسێك دەتوانێ شێوازێكی جوان لە ئەڵقە و ئەنگوستیلە بۆ پەنجەكانی دابین بكات، لەوە دەزانێ كە ئەو كەسە شارەزاییەكی دروستی لە بواری جوانكاری و داهێنان لە مۆدەدا هەیە، چونكە شێوازی ئەڵقە و ئەنگوستیلە، هەستی ئەو كەسەیە كە هەڵیدەبژێرێ و بە شێوازێكی جوانیش لە پەنجەكانی دەكات. هەر ئێكسسوارێك بۆ كات و شوێنێكی تایبەت لەبەر دەكرێ، بۆ نموونە ئێكسسوارەكان لە كاتی دەوام و شوێنی ئیش جیاوازی هەیە لەگەڵ ئێكسسوار بۆ ئاهەنگ و ماڵەوە و یان هەر لایەكی دیكە، بۆیە جیاكاری لە نێوان شێوازەكانی ئێكسسوارەكان، بەهایەكی جوانیت پێدەدات و رەنگدانەوەی پۆزەتیڤی دەبێ، ئەڵقە و ئەنگوستیلە لەو ماوەیەدا كە دەبێتە مۆدەیەكی سەرەكی بریتیین لە : ئەڵقە و ئەنگوستیلەی شێوە باریك – لەگەڵ بوونی نەخشێك لەناوەڕاستی سەرەوەی- هەروەها رەنگێكی تۆخ و دیار تاوەكو لە رەنگی پێست جیاوازتر بێت، ئەوەندە زیاتر دەردەكەوێ.
Top