كارە جوان و سەرنجڕاكێشەكان رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشەوە دەچن و كاری جوانتر و سەرنجراكێشتر دەبینرێت، ئەوەی دەیبینین تەنها شێوەی ماركەیەكی دیاریكراوی پێڵاو نییە، بەڵكو ئەوە شێوازێكی بەلەم و كەشتی بچووكە بۆ جوانی و سەرنجڕاكێشان دروست كراوە، ئەو بەلەمە بە شێوەیەك دروستكراوە وەك هەموو شێوەیەكی ئاسایی، لە پێڵاوێكی ئاسایی بچێت بە تایبەت ئەو شێوازە پێڵاوە لە ماركە و شێوەیەكی جیهانییەكاندا دەبینرێ، هەوادارانی ئەو پێڵاوە بە تامەزرۆییەوە ئارەزوو دەكەن سواری ئەو بەلەمە بن و گەشتی ناو دەریای پێبكەن.