ملوانكە بە چەندین و جۆراجۆرترین شێوە دروست دەكرێن، لە كاتێكدا ئەو كەسەی لە ملی دەكات، دەبێ لەسەرەتادا بزانێ چ جۆرە ملوانكەیەك لەگەڵ شێوەی ملی دەگونجێ و شیاو دەبێ، هەندێك لە خانمان هەڵەی گەورە دەكەن، وەك ئەوانەی ملیان ئەستوورە یان گەورەیە، دەچن هەمان ملوانكەی گەورە و ئەستوور بەكاردەهێنن، ئەمەش نەشیاوی لە دیمەنی جوانی ملوانكە و مل دەردەخات، هەروەها پێچەوانەش راستە كاتێك كەسێك ملی باریكە یان لاوازە، ئەویش ملوانكەیەكی تەنك بپۆشێ، لێرەدا چەند زانیارییەك هەیە لەوەی خانمان چۆن ملوانكە بپۆشن، لەو كاتەی كەسێك حەزی بە ملوانكەی شێوە بازنەیی یان شێوە حەوت هەیە، دەكرێ ئەو ملوانكانە هەڵبژێری كە پێشەوەی ئێكسسوار نییە تاوەكو شۆڕ ببێتەوە و شێوەی بازنەیی لێدەربچێ، هەروەها ئەوانەی حەز دەكەن ملوانكەیەیان لەسەر ملیان شێوەی حەوت بێ، دەكرێ شتێكی قورس وەك ئێكسسوارێك لە بەشی ناوەڕاست و خوارەوەی ملوانكەكە بدەن، لەم دواییەدا چەند ملوانكەیەكی جیاواز دەركەوتووە، كە زیاتر لە دوو ملوانكە لەسەر مل دەردەكەوێ و كەچی خۆی لە یەك ملوانكەدا پێكهاتووە.