ماوەی چەندین ساڵە توانراوە سوود لە پێست و ماددەی پاشماوەی گیانداران وەربگرێت، لە مۆدەكانی جوانی و بواری جوانكاریدا، وەكو دەبیستین كە هەندێك جانتا لە پێستی تیمساح و ئاسك و یان هەندێك كەرەستەی دیكە لە پێست و فەروو و تووكی هەندێك لە گیانداران دروست دەكرێن، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە دیزاینەران و ئامادەكارانی بواری مۆدە، بیریان لە بەكارهێنانی رەنگ و نەخشی گیانداران كردۆتەوە، تاوەكو لە بواری مۆدەدا جێگەی بایەخ بێ، ئەوەبوو توانیان سوود لە نەخشی پێستی پڵینگ، یان (تایگەر ستایل) وەربگرن بۆ ئامادەكردنی كەرەستەكانی جوانكاری وەك : جلوبەرگ – پێڵاو – نەخشی نینۆك، تا لەسەر ئەو ستایلە دروستی بكەن، رەنگی پێستی پڵینگ لە دوو رەنگی سەرەكیی خاڵی گەورە پێكدێ، رەنگی یەكەمیان زەردە و ئەوەی دیكەش رەشە كە رەنگی خاڵەكانە، ئەو دوو رەنگە بە شێوەیەكی ناسنوور لەگەڵ یەك دەگونجێن، جگە لەوەی دەگونجێن، هەروەها شێوازێكی ناسك و سەرنجڕاكێشە، بۆیە خانمانیش دەتوانن لەهەر بەشێكی جلوبەرگ یان نەخشی نینۆك یان پێڵاودا ئەو ستایلە بەكاربهێنن كە دیمەنێكی رازاوە و جوانی هەیە.