گیانداران هەر یەكە قەبارە و شێوەیەكی تایبەت و ستانداریان هەیە، تەنانەت لەبەر چاوی مرۆڤ بە وێنەیەكی هزری شێوەیان دیاریكراوە، وەك ئەوەی مشك بچووك بێ و فیل گەورە بێ، بەڵام هەندێك جار شێوەی گیانداران لە شێوەی سرووشتی خۆیان دەردەچن و دەبن بە حاڵەتێكی نامۆ، یەكێك لەو حاڵەتانە ئەو (مانگا) زل و گەورەیەیە، كە لە كێلگەیەكی وڵاتی ئێرلەندا بەخێوكراوە و گەورە بووە، سەیریی ئەو مانگایە لەوە دایە كە بە شێوە و قەبارە دوو ئەوەندەی مانگایەكی سرووشتی دەبێ، لەلای خۆمان مانگای سرووشتی كێشی دەگاتە نێوان (100 تا 150) كیلۆگرام، بەڵام كێشی ئەو مانگایە دەگاتە (250) كیلۆگرام و درێژی شاخەكانی دەگاتە نزیكەی مەترێك، بەمەش بە گەورەترین مانگا دادەنرێ و شاخی درێژترین شاخە لەسەر ئاستی جیهان.