وێنەكێشان بە چاو!

وێنەكێشان بە چاو!
ئەوانەی كاری وێنەكێشان دەكەن، زیاتر گرنگیی بە دەستەكانیان دەدەن و كە هەر پەنجەكانیانە دەبێتە سەرچاوەی داهێنان و تازەگەری لە بواری وێنە كێشان و بەرهەمی تازەدا، گەنجێكی ئەرجەنتینی بەناوی (لینادرۆ گراناتۆ)ی (27) ساڵ، دوای ئەوەی چەندین وێنەی دروست كردووە بە بۆیە لێدان بە چاوەكانی، ئەمەش بەهرەیەكە لە ژیانی ئەو كەسەدا، هەروەها دەتوانێ ئاو لە لووتی بكات و دواتریش لە چاوەكانی دەری بهێنێ و وێنەیان پێ لەسەر دەكات، بەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین حاڵەتەكانی وێنەكێشان بە چاو، كە ئەمەش بەهرەیەكی تازەیە و رەنگە كەس نەتوانێ ئەو كارە بكات، بەمەش دەبێتە یەكێك لەبەرهەمە سەیرەكانی دروست كراو بە فڵچەی چاو كە بۆ وێنەكێشان كاری بۆ كراوە.
Top