سەندڵی بچووك بۆ تازەپێگەیشتووان

سەندڵی بچووك بۆ تازەپێگەیشتووان
وەك چۆن خانمان گرنگییەكی تەواو بە مۆدەكانی جوانكاری و تایبەتمەندی لە شێوازە جیاجیاكانی مۆدەكان دەدەن، بە هەمان شێوە هەوڵ و هەنگاو بۆ تازە پێگەیشتووان لە ئارادایە تاوەكو نشونمایەكی جوانی لە رەنگ و رەواڵەتیاندا رەنگ بداتەوە، ئەمەش یەكێك لە مۆدە رازاوە و بەهێزەكان كاتێك ئێكسسوارێك بە جۆرێكی شیاو و تایبەتمەند دەپۆشرێ، یەكێك لەوانە سەندڵە كە بۆ كچانی تازە پێگەیشتوو، یان بۆ منداڵانیش دەگونجێ كە سوود لەو جۆرە ئێكسسوارە ببینن لە شێوازێكی سەندڵی بەبێ پاژنە یان ئەوەی بە فلات ناسراوە، بوونی ئێكسسوارێكی بچووك لەسەر ئەو سەندڵانە هێمایەكی رازاوە وجوان بەدی دەكرێ، لەگەڵ هەر رەنگێك جۆرە سەرنجڕاكێشی و رازاوەیی لە مۆدەكاندا دەردەكەوێت، بەمەش ئەو جۆرە سەندڵە دەكرێ بۆ شوێنە گشتی و كار و تەنانەت قوتابخانەش بەكاربهێنرێ.
Top