گوارەی ناسك لــــە وەرزی پاییزدا

گوارەی ناسك لــــە وەرزی پاییزدا
ئەگەر چی زۆری ئێكسسوارەكان وا لە خانمان دەكەن لە وەی چ جۆرە ئێكسسوارێك لەگەڵ وەرزی تازە و پاییزدا گونجاو دەبێ، ئەمەش تووشی دوودڵییان دەكات لە چۆنییەتی هەڵبژاردنی ئێكسسواری گونجاو و شیاو لەگەڵ هەر جلوبەرگێك، تەنانەت شێوازەكانی دیكەی جوانكاری لە رەنگدانەوەی ئێكسسوارەكانەوە دەبینرێتەوە، یەكێك لەو ئێكسسوارە خنجیلانە و پڕ جوانەی جلوبەرگی خانمان، بریتییە لە گوارە، جگە لەوەی شێوەیەكی رازاوە و جوان دەبەخشێ، هەروەها نمایشێكی خنجیلانەی سەر گوێیەكانیشە، بۆ وەرزی پاییزی ئەمساڵ زیاتر گوارەی درێژ بە بەربڵاوی باویان هەیە، گوارە كاتێك درێژ دەبێ نەشونمایەكی كراوە و رازاوەی دەبێ و بە تایبەت كاتێك لە گوێیەكانەوە شۆڕدەبنەوە، لەلایەكی دیكشەوە بەپێی رەنگ و مۆدەی شێوە و ستایلی رەنگاورەنگ لە ناو گوارەكانی گوێی خانمان رەنگدەداتەوە.
Top