ناسكیی جلوبەرگی نووستن لە وەرزی پاییزدا

ناسكیی جلوبەرگی نووستن لە وەرزی پاییزدا
جلوبەرگ یەكێكە لەو پێداویستییە گرنگانەی بۆ مرۆڤ لە گشت كات و شوێنێكدا، بە جۆرێك دەبێ ئەو جلە لەگەڵ ئەو كەشە گونجاو و شیاو بێ، لە كاتێكدا هەندێك لە خانمان ئەو لایەنە پشت گوێ دەخەن كە چۆن بتوانن جلەكانیان لە شوێن و كاتی گونجاوی خۆی بپۆشرێ، لێرەدا ئاماژە بۆ جلی خەوتن دەكەین، زۆریی لە شێوازی جلەكان خانمان تووشی دڵەڕاوكێ دەكات لەوەی چ جلێك شیاوی لەبەركردنە، هەر شێوازێك تایبەتمەندیی و ناسكیی خۆی پێوە دیارە، بە گوێرەی مۆدە تازەكان بۆ جلی بەهار و بە تایبەت بۆ كاتی خەوتن و شەوانە، بیجامەی قوماش دەبێتە مۆدەیەكی سەرەكی بۆ ئەو وەرزە، چونكە جلێكە لە قوماش و لە سەرما و گەرما دەتپارێزێ، بەهۆی ئەوەی ئەو ماددەیەی لێ دروست كراوە بریتییە لە قوماش، ئەویش وەك پاشخانێك بەرگەی گەرمی و ساردی و گۆڕینی كەش و هەوا دەگرێت و لە ئەنجامیشدا پێست و جەستە دەپارێزێ، سەرەڕای ئەوەش جوانییەكی بەرچاوی هەیە، كاتێك بیجامە لە قوماش دەبێت وبەهۆی ئەوەی زیاتر لەسەر جەستە دەوەستێ و هەمان شێوەی جەستە و بە رازاوەتریش نیشان دەدات.
Top