ئەگەرچی شێوەی پێشەوەی تەسریحە گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە جوانیی قژی خانمان، بە هەمان شێوەش جوانییەكی رازاوە لە پشتەوەی قژ بەدی دەكرێ، چونكە هەردووكیان گرنگییان لە یەكتر كەمتر نییە و تەنانەت بە شێوازێكی تایبەت و رازاوە خۆیان دەگونجێنن، لە مۆدەكانی پێشووی تەسریحەی قژدا، زیاتر گرنگی بە پێشەوەی سەر یان دیمەنی پێشی تەسریحە دەدرا و دواوەی سەریش فەرامۆش دەكرا، لە كاتێك بیرۆكەی تازە دروست بوون لەوەی چۆن بتوانن سوود لە بەشی پشتەوەی سەریش وەربگرن تاوەكو هاوشێوەی بەشی پێشەوە بەشدار بێت لە رەنگدانەوەی جوانی لەسەر قژی خانمان، لە زۆربەی ئامادەكارانی بواری تەسریحە و شێوازەكانی قژدا، لەسەر ئەوە كۆكن كە شێوەی دانانی تەسریحە بۆ پێشەوە و دواوەی سەر دەبێ پێچەوانەبن، مەبەست لەوەش ئەگەر شێوەی تەسریحە لە پێشەوەی سەر سادە بوو، دەكرێ پشتەوەی سەر ئاڵۆز و تێكەڵ بێ، یان تەسریحەیەكی قەڕەباڵغ و شێوەی جیاجیا لە خۆ بگرێ، لەوانە وەك : كەزی كردن – تێكەڵ كردن – هەڵگرتن و دانانەوە – تەڵ تەڵی كراوە – تەڵی بچووك و تێكهەڵكێش، مەبەستی ئەوەش لەوەدایە كە دوو تەسریحە لە قژێكدا هەبێ و زیاتریش سوود لە هەردوو بەشی جوانی پێشەوە و دواوەی قژ وەربگیرێت.