یەكەمین دەركەوتنی جلی كورت

یەكەمین دەركەوتنی جلی كورت
ئەمە وێنەیەكی كۆن و سەیرە، كە بە وێنەی رەش و سپی گیراوە و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1937)، جگە لەوەی وێنەیەكی كۆنە، بەڵام باس لە سەرهەڵدانی تازەی جلوبەرگی كورت و رووتە، لە ساڵی (1937) كچان و خانمانی وڵاتانی ئەورپا گرنگییەكی تەواویان بە جلوبەرگ دا و تەنانەت مۆدەی تازە لە جلی كورت و رووت دیار كەوتن، بە تایبەت وڵاتی (پۆلۆنیا) كە یەكەمین وڵات بووە بۆ گرنگی پێدان بە بواری مۆدە و جلی كورت، ئەمەش جگە لەوەی جلوبەرگی سرووشتی وڵاتانی ئەوروپا بۆ سەردەمی یۆنان و رۆمانەكان دەگەڕێتەوە، لەو ساڵەدا كە دوو كچی زۆر جوان و شۆخی ئەو وڵاتە بە جلی مۆدە و كورت هاتنە ناو خەڵك، ئەو رۆژە لەو وڵاتە خەڵێك بە تەماشاكردنێكی سەرسوڕمانەوە سەیری ئەو دوو كچەیان دەكرد و تەنانەت دەگێڕنەوە و دەڵێن كە رووداری هاتوچۆش دروست ببوو لەوەی شۆفێرەكانیش بەهۆی خەریك بوونیان بە سەیركردنی ئەو دوو كچە و كۆنترۆڵیان لە دەست داوە و رووداویان كردووە.
Top