هەست و سۆزی گشت كەسێك بە رێگەیەكی جوان دەردەچێ بۆ ئافرەتانی دووگیان، ئەمەش وەك رێزگرتن و پێشوازییەك لە كەسێك وەك ئەو ئافرەتەی كە گیانێكی دیكەی لەناو جەستەیدا هەیە، رەنگە ئەو كەسەی لەناو سگی ئەو ئافرەتەدایە، ببێتە كەسێكی گەورە و مەزن لە داهاتوودا، وەك ئەوەی ببێتە بەرپرس یان پزیشك یان كەسێكی بە توانا و لێهاتوو، جگە لەوەش ئەو هەست و سۆزەی بۆ ئافرەتانی دوو گیان، وەك پاداشتێكە بۆ ئەو خاتوونەی بۆ ماوەی چەندین مانگ بە دەست ئازار و ئێشەوە پارێزگاری لە كۆرپەكەی دەكات و دواتریش دەیكات بە مرۆڤێك، ئەو وێنەیەش وەك ریزگرتنێكە لە ئافرەتانی دووگیان.