مۆدەی پاییزی جلوبەرگی خانمان

مۆدەی پاییزی جلوبەرگی خانمان
خانمان و كچان هەردەم دەبێ بە شێوازێكی پایەبەرز و نموونەیەكی زیندوو لە مۆدە و ستایلەكان ئامادەكاری خۆیان بنوێنن و شێوازێكی تایبەتمەند لە مۆدەكان بەدی بكەن، لە رێگەیەكی سادە و ساكارەوە كە پێویستی بە چەند هەنگاوێكی ئامادەكارییە و رێژەیەكی بەرچاو لە ئاستەكانی جوانی دەنوێنن، لە رێگەی جلوبەرگەوە بەرەو پێشچوونی مۆدە شرۆڤەیەكی كاریگەرە لە جوانی شێوازەكاندا، چونكە هەر جلوبەرگ و ستایلێك بە وێنەی هزری خۆی یان بە شێوازی كارامەیی دەكەوێتە بەر كاریگەرییەكانی جوانی جەستە و لایەنەكانی جلوبەرگەكە، ئەو كاتە دوو جوانی نیشان دەدات یەكێكیان لەسەر جەستەدا دەبینرێ و ئەوەی دیكەش بەرەو سەرنجڕاكێشی لە جلەكەدا دەبینرێ، لەم رێگەیەدا و لەگەڵ وەرزی تازەی پاییز، مۆدەكان ئامادەكاریی تەواوی بۆ كراوە و هەر شێوازێك گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە بۆ بەدەرخستنی نشونمایەكی كراوە و رازاوە بۆ جلەكان، سەرەتای پاییز لەگەڵ كۆتاپی پاییز جیاوازییەك لە مۆدەكانیان دەبینرێن كە لەسەرەتادا لێكچوونێكی هەیە لەگەڵ جلوبەرگی وەرزی هاوین و لە كۆتاییشدا بەرەو شێوازی جلی زستانە دەبێ، بەڵام لە هەردوو ماوەدا شێوازەكانی جلی پاییز بۆ خانمان روون و ئاشكرایە و تەنیا رەگەزی رەنگەكان نەبێ، كە ئەوانەش چەند رەنگێكە و لەگەڵ وەرزی پاییز دەگونجێن ئەو رەنگانەش : نیللی و زەرد و وەنەوشەیی و سیلڤەر و قاوەیی.
Top