گرنگترین بەش لە بواری جوانكاریدا، ئەوەی زیاتر مانای جوانی دەبەخشێ و رەنگدانەوەی هەیە لەلایەن خانمانەوە، جوان كردن و بۆیەی لێوە، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێكە لە گەورەترین هەنگاوەكانی خزمەتكردن لەلایەن خانمانەوە كە چۆن بتوانن لەگەڵ شێواز و ماكیاژ و رەنگە جیاوازەكانی لێو خۆیان بگونجێنن و شێوازێكی شایستە بە لێو ببەخشن، لە كاتێكدا لێو دەرگای جوانكاری رووخسارە، ئەگەرچی ماكیاژێكی تایبەت بۆ رووخسار بكرێ، بەڵام بەبێ ماكیاژ و بۆیەی لێو، ناگەین بە لوتكەی جوانی، چونكە ئەوەی ئاماژەی بۆ دەكرێ، لوتكەی جوانی لە لێو دەست پێدەكات. رەنگی لێو لەگەڵ ئەوەی سوورە و كە یەكێكە لە رەنگە سەرنجڕاكێشەكان، بۆیە زیاتر بایەخ بە رەنگی سوور دەدرێ بۆ بۆیە كردنی لێو، جگە لەوەی رەنگێكە و لە دوورەوە دیارە و شێوازێكی ناسك و جوانیشی هەیە، ئەو رەنگەی زیاتر باوە بۆ بۆیە كردنی لێو، بریتییە لە رەنگی سوور و پەمەیی، هەر یەكە بە شێوازی خۆی، دەكرێ بە تۆخ لێبدرێ یان دەكرێ كاڵ بكرێتەوە و بە قاتێكی كاڵ ماكیاژی لێوی پێ بكرێ.