تەسریحەی قژ، دوای ئامادەكاری لە شێوەیەكی سادە بۆ مۆدەیەكی پایەبەرز رێگە دەگرێ و ئەنجامێكی گەورەشی دەبێ، ئەمەش یەكێكە لە داهێنانە جوانەكانی بواری تەسریحە دانان، وەك هەنگاوێكی سادە و سەرەكی، لە قژێكی سادە و خاو دەتوانین چەندین شێوازی جۆراوجۆر لە تەسریحە بەدی بكەین، بە تایبەت كاتێك خانمێكی دەست رەنگین ئەو كارە بكات، تەسریحەكان زیاتر پابەندن بە شێواز و جۆری دانانی ستایلی قژەكە، كە لەگەڵ رووخسار و بەشی سەرەوەی جەستەی هەر خانمێك یان كچێك گونجاو بێ، ئەوەی زیاتر لە جوانی تەسریحەكان دەدرەوشێتەوە، شێوەی دواوەی تەسریحەیە بە هەر جۆرێك بێ، شێوازێكی نایاب و رازاوە لەو لایەنە بەدی دەكرێ، زیاتریش دەكرێ سوود لە هەنگاوەكانی قژ بەستن بە تۆقە و ئێكسسوارەكانی قژ وەربگرین لە كاتێكدا هەر جۆرێك لەم بەستنی قژانە، بەها و تایبەتمەندییەكی جوانی دەبێ لەگەڵ شێوازە جۆراوجۆرەكانی قژ بەستن لەوانەش : بەستنی خاو – تەسریحەی كلۆش و مودەرەج – تەسریحەی شێوەی كێك و كلكە ئەسپ- كەزی و لوولەیی، لەگەڵ چەندین شێوازی دیكەش كە قژ بەرەو هەڵدێر و قەشەنگی دەبەن.