پێڵاوی بێ پاژنە بۆ خانمانی باڵابەرز

پێڵاوی بێ پاژنە بۆ خانمانی باڵابەرز
پێڵاوی خانمان لە دوو جۆری دیاریكراون، یەكێكیان پاژنە بەرزە ئەوەی دیكەش بێ پاژنەیە، هەر یەكە بۆ كات و مەبەستێكی تایبەت یان لەگەڵ جۆرە جلێك لەپێ دەكرێن، پێڵاوی خانمان تەنانەت لەگەڵ شوێن و كاتی خۆی دەبێ، هەروەها ئەو جۆرە پێڵاوەش لەگەڵ ئەو جلانە دەگونجێن كە دەپۆشرێن، یان هەندێك لە خانمان حەز بە جۆرێك لە لەپێكردنی پێڵاوەكان دەكەن، بەڵام نەریتێكی گشتی هەیە ئەویش بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان، زیاتر پێڵاوی پاژنە بەرز دەپۆشرێت، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ جلەكاندا بە جوانی دەربكەون و جەستەی خانمانیش بە جوانی دەربخات، بەڵام بۆ شوێنی دیكەی وەك چوونە دەرەوە یان بازاڕكردن، پێڵاوی بێ پاژنە باوی دەبێ، چونكە خانمان ماندوو ناكات و تووشی ئازاریان ناكات، بەڵام لە مۆدەكانی ئێستادا لە كوردستان گرنگییەكی زۆر بە پێڵاوی بێ پاژنە دەدرێ، تەنانەت بۆ شوێنە گشتییەكانیش لەپێ دەكرێن، بەهۆی مۆدە تازەكانی ئەو جۆرە پێڵاوە كە لەگەڵ گشت جلێكدا دەگونجێ و مۆدەی خۆی دەردەخات، بەڵام گرنگترین شت لە پێڵاوە تازەكاندا، بوونی نەخشێكی سەرەتاییە لەسەرەوەی پێڵاوەكە ئەمەش وادەكات كە لەگەڵ پێستی پیێ نەخشێكی جوان و سەرنجڕاكێش دروست بكات.
Top