بازنێكی گەورە بۆ خانمان

بازنێكی گەورە بۆ خانمان
رەنگاورەنگیی ئێكسسوارەكان بە جۆر و شێوازی پۆشینیان دەردەكەوێ و تەنانەت مۆدەیەكی كراوە و جوانیش دەبێ كاتێك لەگەڵ هەر شێوازێكدا ئاراستەیەكی ناسكی پێوە دەبینرێ، لە كاتێكدا هەنگاوەكان بۆ چەسپاندنی جوانییەكی رەها لەسەر جەستە، لەگەڵ ئێكسسوارەكانەوە دەست دەكەوێ، زیاتریش كاتێك جۆرە ئێكسسوارێك شێواز و بایەخێكی گرنگی پێدەدرێ و لەگەڵ هەر بەشێكی دیكەی جوانیی جەستەدا رێكدەوێت. بۆیە لە هەر روانگەیەكەوە سەیری ئێكسسوارەكان بكەین، چەندین رەهەندی جوانیمان دەستدەكەوێ، بە تایبەت لەگەڵ بازنگەكانی دەستدا،، بە تایبەت كاتێك بازنگەكان لەگەڵ دەست و بازووی خانمان گونجاو و هاوشێوە دەبن لە جوانی و شێوە و رەنگدا، ئەگەرچی پێچەوانەی مۆدەی پێشوو، كە بازنگی شێوە بچووك مۆدە بوو، كەچی لە ئێستادا زیاتر بازنگی رەنگاورەنگ و شێوەی گەورە گرنگیی پێدەدرێ لەلایەن خانمانەوە، چونكە ئەو شێوە گەورەیەی بازنگ زیاتر لەسەر دەست دەردەكەوێ و بەشێكی زۆر لە جەستە دادەپۆشێ و رەنگدانەوەی جوانی دەبێ.
Top