چه‌ندین باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن له خانه‌قین
September 13, 2013
رەنگا و ڕەنگ
ئه‌بوو شه‌هاب، وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه، هه‌ر له منداڵییه‌وه هۆگری ئاژه‌ڵ وباڵنده‌ی جوانه، بۆیه دوای پرۆسه‌ی ئازادی و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گونده‌كه‌یان، خانوویه‌ك بۆ به‌خێوكردنی ئاژهڵو باڵنده دروست ده‌كات، كه ورده ورده له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ستی كرد به فرۆشتنیان.
"ئه‌بوو شه‌هاب" كه ئه‌و نازناوه له خانه‌قین‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی عیراق بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێن ناویان "ئه‌حمه‌د"ه، وتی:" ماوه‌یه جارێك ده‌چمه شاری به‌غدا، هه‌رچی ئاژڵو باڵنده‌یه‌كی جوان و ده‌گمه‌نم ده‌ست بكه‌وێت ده‌یهێنم، لێره‌ش كڕیاری تایبه‌تم هه‌یه، ته‌نانه‌ت له شاره دووره‌كانی كوردستان‌و هه‌ولێر و سلێمانیش دێن بۆ ئێره، چونكه ئه‌وه‌ی لێره ده‌ستده‌كه‌وێت، مه‌حاڵه له شاره‌كانی كوردستان هه‌بێت".
هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌ی خه‌ندان سه‌ردانی "جیهانی ئاژه‌ڵان"ی كرد، ئاژه‌ڵێكی كه‌می تێدابوو، به‌ڵام چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی جیاوازمان به‌دیكرد، له‌وانه‌ش: غه‌ندوور، كۆكتێل، رۆزیلا، فیزن، تتیله و تووتی، هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆری كۆتر، وه‌ك: نهفاخ، كینگ، لۆنگ فه‌یس، جاكۆبین، ساكسۆنی، فه‌نه‌ر، شنایده‌ر..
وه‌كخۆی باسی لێوه‌ده‌كرد، نرخه‌كانیان له نزیكی (100)دۆلارى ئه‌مریكی بۆ یه‌ك باڵنده ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته هه‌زاران دۆلار.
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
