پیاوێکی سعودی سێ ملیۆن و نیو دۆلار دەدات بە بزنێك

پیاوێکی سعودی سێ ملیۆن و نیو دۆلار دەدات بە بزنێك
لە کاتێکدا لە جیهاندا مرۆڤەکان بەدەست برسێتیەوە دەناڵینن و هەندێکیتر لە برسا دەمرن، پیاوێکی سعودی پارەیەکی خەیاڵی دەدات بە بزنێك.

ئەم پیاوە سعودیە بەوە ناسراوە خولیای بەخێوکردی ئاژەڵی هەیە بەتایبەتی بزن، پێشتریش چەندینجار بڕە پارەی زۆری داوە لەپێناو کڕینی ئاژەڵاندا، ئەمجارە ئەم بازرگانە سعودیە سێ ملیۆن و نیو دەدات لەبری کڕینی بزنێك.

لەدوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لە دەزگا راگەیاندنەکانی عەرەبستانی سعودی، زۆرێك لە بازرگانەکانی عەرەب ئەم کارەیان ئیدانەکرد و رایانگەیاند لەکاتێکدا زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی سوری لە وڵاتەکانی ئەردەن، تورکیا و هەرهێمی کوردستان لە ژێر چادردا دەژین، بە هەدەردانی پارەیەکی ئاوا خەیاڵی کە بڕەکەی سێ ملیۆن و دۆلارە، کارێکی ناپێویست و زیادەرەویە.








خەندان
Top