خاوەن درێژترین قژ

خاوەن درێژترین قژ
یەكێك لە حاڵەتە سەیرەكانی جیهان، درێژ كردنی قژە لەلایەن هەندێك لە كچان و ئافرەتان، هەر یەكە بۆ مەبەستێكی تایبەت، لەوانە بۆ جوانی یان نازناو پەیداكردن یان بۆ بەشداری كردنە لە پێشبڕكێ جیهانییەكان كە بۆ قژ ئەنجام دەدرێ، یەكێك لە خەونەكانی ئەو خانمەی كە لە وڵاتی جۆرجیا دەژی ناوی (ئاشا مەندێلا)یە و تەمەنی (47) ساڵە، بۆ ماوەی (25) ساڵە قژی نەبڕیوە و بە هیوای ئەوەیە ببێتە خاوەن درێژترین قژ لە جیهان، درێژی قژی دەگاتە (6) مەتر، لەگەڵ ئەوەشدا كێشی قژی نزیكەی (19) كیلۆگرامە، ئەوەی سەیرە كاتێك ئەو خانمە قژی بشوات، ماوەی دوو رۆژی دەوێ تاوەكو وشك بێتەوە یان بتوانێ بیشوات، قژەكەی وایكردووە كە ژیانی تەنگ و ئەستەم بێ بەهۆی درێژی قژەكەیەوە.
Top