دروست كردنی كەرەستە سەیر و جوانەكان، بە جوانترین بیرۆكە دادەنرێ و تەنانەت دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ لە بواری داهێنان، كەچی وادیارە داهێنانەكانیش شێوەیەكی دیكە دەگرنە بەر و بەمەش حاڵەتێكی سەیر دروست دەكەن، یەكێك لەو كارانە بریتییە لە (لی مۆنز) كە لەلایەن كەسێك بە ناوی (جیف بلۆش)ە، ئوتۆمبێلێكی دروست كردووە لە جۆری كامارۆ كە بە شێوەیەكی پێچەوانەیە، ئەو كارە نزیكەی (40) رۆژی خایاندووە تاوەكو ئەو ئوتۆمبێلەی دروست كردووە، دوای ئەوەی لە پێشبڕكێ (لی مۆنز) بەشداری كردووە و پلەی یەكەمیشی بەدەست هێناوە.