دەست رەنگینی بۆ دروست كردنی دەسكەگوڵ

دەست رەنگینی بۆ دروست كردنی دەسكەگوڵ
كاری دەستی، یەكێكە لەو هەنگاوە جوانانەی لەلایەن خانمان ئەنجام دەدرێ، بۆ بەدیهێنانی بیرۆكەیەك لە دروست كردنی كەرەستەیەكی جوان، لە چەند كەرەستەیەكی بێ سوود یان بەسوود، خانمان دەتوانن ئەو كارە بكەن، لەو كاتەی كە پشوویان دەبێ لە ئەركی ماڵدا، جگە لەوەی شتێك دروست دەكرێ، هەروەها كاتێكی خۆش بەسەر دەبردرێ لەكاتی ئەنجام دانی كارێكی دەستی لەم جۆرە، لەم كارەدا باس لە دەست رەنگینی خانمان دەكەین بۆ دروست كردنی چەند گوڵێكی جوان لە گەڵای وشككراوە یان وەریوی دار و بار، لەسەرەتادا گەڵای دارێك دەهێنین و جوان پاكی دەكەینەوە، پاشان دێین ئەو گەڵایە بۆ لایەك دەچەمێنینەوە، دواتر وەك شێوەی بازنە بۆ یەكتری دەهێنینەوە، ئینجا گەڵایەكی دیكەی لەو گەڵایەی پێشووتردا دادەپۆشین، بۆ ئەوەی شێوەی پەڕپەڕەی گوڵ دروست بكات، لە دوای ئەوە بە داوێك خوارەوەی هەردوو گەڵایەكە دەبەستین و بەم جۆرە چەندین جۆرە گوڵ دروست دەكەین، لە كۆتاییشدا هەر ئەو گوڵانە لەگەڵ یەكتر دەبەسترێتەوە و دەبن بە دەستە گوڵێكی جوان بە رێگەی كاری دەست رەنگینی خانمان.
Top