هەڵبژاردنی كراسی نیشان و مارەبڕین

هەڵبژاردنی كراسی نیشان و مارەبڕین
كچان و خانمان لە كاتی نزیك بوونەوە بۆ ئاهەنگی نیشان و مارەیی، تووشی شۆك بوون دەبن، لە كاتێكدا دەبێ لەم كاتەدا بە هێمنی و بیرۆكەیەكی جوان كارەكانیان جێبەجێ بكەن و ئەمەش لە سەركەوتوویی هەڵبژاردنی كارەكانە، بەم جۆرە دەگەین بە شێوازێكی تایبەتمەند و شیاو لە رێگەی ئامادەكاری بۆ كەرەستەكان، كاتێك خانمان بیر لە هەڵبژاردنی پێویستی و كەرەستەكان دەكەنەوە، هەنگاوێكی گرنگ لێرەدا دەردەكەوێ، ئەویش چ جۆرە جلێك یان شێوازێك بۆ كەرەستە و جلوبەرگ ئەنجام بدەن، لە رێگەی هەڵبژاردنی شێوازی جۆراوجۆری كەرەستەكان، خانمان دووچاری شێواندن دەبنەوە یان هیچ كەرەستە و جلێكیان بە دڵ و پێ جوان نابێ لەو كاتە، سەرەكیترین بیرۆكەی بۆ چارەسەری ئە و لایەنەیە، كاتێك كچان جلێك یان كراسێكیان پێ جوانە، دەبێ لەلایەن خۆیانەوە وەك یاداشتێك بینووسن یان هەردەم لەبەرچاو و لە دڵیاندا بێ، ئەوەش لە كاتی هەڵبژاردنی كراسی نیشان یان مارەبڕیندا روودەدات، بە تایبەت كاتێك ناتوانن یان دوو دڵ دەبن لە هەڵبژاردنی ئەو كراسە، لێرەدا چەندین شێوازی جوراوجۆر بە وێنە ئامادە دەكەین تاوەكو یەكێك لەو شێوازە وەك هەڵبژاردنێكی دروست بۆ رۆژی ئاهەنگ دابین بكەن.
Top