بازنگی سادە دەستی كچان دەڕازێنێتەوە

بازنگی سادە دەستی كچان دەڕازێنێتەوە
بەردەوامی گرنگیدانی كچان وخانمان بە ئێكسسوارەكان، هەنگاوێكی گەورە لە جێگیركردنی بەها و رێساكانی جوانكاری دەخاتەڕوو، لەوكاتەی ئێكسسوار لە شێوەیەكی دیكەدا دەردەكەوێ و پڕ بە مانای جوانی خۆی دەبێ، دەبێتە ئەنجامی گەیشتن بە لوتكەی جوانی، چونكە هەر ئێكسسوارێك بەهایەكی جوانی لەسەر جەستە دادەنێ و لە بەرجەستەكردنی نمایشێكدا بە ناسكی دەردەكەوێ، لە پێشوودا باوی ئێكسسواری قەرەباڵغ و بە لق و پۆپەوە بوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو شێوازە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و بە شێوەی دیكەی جیاواز لە مۆدەی پێشوودا دەبێ، شێوازە تازەكانی ئێكسسوار، بە تایبەت بازنگ و ئەڵقە و ئەنگوستیلەی دەست، لە ئامرازی سادەیی و ناسكی خۆیان دەنوێنن، چونكە تاچەند ئێكسسوار سادە و ساكار بێ، ئەوەندە بەهای جوانییەكەی گەورەتر و رازاوەتر دەبێ، بازنگی دەست جگە لەوانەی كە لە زێڕ و زیو و كانزایە، بەڵام لە موروو و پلاستیكدا، هەمان جوانی ئەو ئێكسسوارانەیان هەیە كە لە كانزا دروست كراون، ئەو سادەییەی لە بازنگدا هەیە، هەنگاو و شێوازێكی گرنگە بۆ ئەو مەبەستە و سەرنجڕاكێش و رازاوەش دەبێ لە دەستی خانمان و كچان.
Top