رەش كردنی چـــــاو بەكل و كلدان

رەش كردنی چـــــاو بەكل و كلدان
تاوەكو چەند خانمان شارەزایی و هەنگاو بنێن لە فێربوونی هەنگاوەكانی جوانكاری و ماكیاژدانان، كە ئەوانەش وەك زانیارییەكی بەسوود و گرنگ بۆ خانمان وایە، چونكە ئەو زانیارییە لە زۆر كاتدا بەسوود دەبێ و لە نزیكترین هەنگاویشدا شێوازی خۆی دەنوێنێ و سوودی لێوەردەگرێت، ماكیاژی چاو، سەرەكیترین هەنگاوی جوانكارییە و تەنانەت لەگەڵ هەر مۆدەیەكدا یان كاتێك بۆ هەر دەرچوون و كارێكدا، دەبێ ماكیاژی چاو بكرێ، مەرج نییە ماكیاژێكی تەواو بێ، بەڵكو تەنیا دەكرێ شێوازێكی سادە یان دانانی كل و رەشكردنێك بێ، كە ئەوەش هەنگاوێكی گەورە نیشان دەدات لە جوانكاری مۆدەی ماكیاژی چاو، یەكێك لەو هەنگاوە گرنگانەی كە بۆ چاو پێویستە و لە گشت كاتێكدا بە هەنگاوێكی سادەش ئەنجام دەدرێ، ئەویش رەش كردنی ژێرەوەی چاوە، واتە سەر برژانگی خوارەوە و سەرەوە، كە ئەوەش زیاتر بە كل رەش دەكرێ، زیاتریش لە مۆدەكانی ئێستادا كلی تەڕ باوی هەیە، كە هەردەم بە تەڕی لەسەر چاو دەمێنێتەوە و شێوازی خۆی دەنوێنێ، یان دەتوانین لە رێگەی كلی وشك، كە لە شێوەی قەڵەم وایە، كە كل و كلدانی كوردی بەناوبانگ هەیە و ئەمەش شێوازێكی تایبەتی هەیە لە جوانكاری و رەش كردنی چاوەكان.
Top