گاڵتەی ئۆباما و كچانی باسكە!

گاڵتەی ئۆباما و كچانی باسكە!
باراك ئۆباما، بە سەرۆكێكی سادە و ساكار ناسراوە، تەنانەت وەك خەڵكێكی ئاسایی لە رۆژانی پشوودا، لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەردەكەوێ، ئەمەش بەپێی شێوازی سیاسیەتی ئەمەریكا وایە، كە سەرۆكەكەی بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی كەم لەسەر حوكم دەمێنێ، بۆیە پێویستی بە پاڵپشتی و تێكەڵ بوونە لەگەڵ خەڵك، لەم وێنەیەدا لەگەڵ كۆمەڵە كچێكی یاریزانانی باسكەی وڵاتەكەی وێنەی گرتووە، لە رۆژی ئاهەنگێڕانیان بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی جیهانی لە یاریی باسكەدا، ئەوەی جێگەی سەیرە كچەكان دەستیان لە پشتەوەی سەری ئۆباما داناوە وەك ئەوەی گاڵتەی پێبكەن و دوای ئەوەی وێنەی گیراوە و بڵاویش كراوەتەوە، كەچی سەرۆك توڕە نەبووە و ئەو جۆرە رەفتارەی كچەكانی بەلایەوە ئاسایی بووە.
Top