هونەرمەند و كەسایەتییە ناودارەكان لە چالاكی و كارەكانیان گرنگی بە چەندین لایەن دەدەن، كەچی لە هەندێك حاڵەتدا دەبن بە جێگەی سەرنجڕاكێشان، ئەمەش رەنگە بۆ مەبەستی تایبەت بێ، یان كارێكی وا بكەن كە بابەتەكەیان گرنگ بێ و ببێتە قسە و باسی خەڵك، یەكێك لەوانە كچە هونەرمەندی لوبنانی (مریام فارس)ە، بەم دواییە لە چەندین كاری سەیر و سەمەرە دەردەكەوێ، تەنانەت خەڵك بە جۆرێك باسی دەكەن كە شێت بووبێ، لە یەكێك لە كارە سەیرەكانی ئەو خانمە هونەرمەندە وێنەیەكی سەیرە، كە بە كڵاوێك و چاوێكی پێچراو وێنەی گرتووە و بڵاویشی كردۆتەوە.