بەها و جوانی زیو، وەك كانزایەكی سادە، لە بواری جوانكاری بەكاردەهێنرێ، شێواز و جوانییەكی گەورە لە خۆ دەگرێ بە تایبەت كاتێك كۆمەڵە ئێكسسوارێكی لەسەر ئامادە دەكرێ، بەهۆی ئەوەی رەنگی زیو لەگەڵ رەنگی پێست جوانە و گونجاندنێكی شایستەش دروست دەكەن، كاتێك ئێكسسواری زیو لەسەر جەستە دەبێ، هێمایەكی بە نرخ دەنوێنێ و هەروەها لەگەڵ زۆربەی رەنگەكانی جلوبەرگ گەشاوە دەبێ، دەتوانین تاخمێك ئێكسسوار لە زیو هەڵبژێرین بە جۆرێك هەمان ستایل و رەنگیان هەبێ، ئەو ئێكسسوارانەی بە گشتی لە زیو دروست دەكرێن ئەوانەن : گوارە – ملوانكە – ئەڵقە و ئەنگوستیلە – بازن، لە مۆدە تازەكانی ئێكسسواری زیودا، شێوازێكی تازە دەركەوتووە، ئەویش بە دروست كردنی بازنگی یان دەستەگری گەورە سەر دەستە، ئەویش لە شێوەی بازنگە و بەڵام شێوەی پانە و گەورەترە لە بازنی ئاسایی، كە تاوەكو ناوەڕاستی نیوەی دەست دەگرێتەوە و بەمەش شێوازێكی رەها لە جوانییەكی پایەبەرز نیشان دەدات كاتێك خانمان لە دەستی دەكەن لەگەڵ كۆمەڵە ئێكسسوارەكانی دیكەی لە زیو دروستكراو.