شێوازی ماكیاژ كردنی چاو، هەنگاوێكی قورسە، بەڵام ئەنجام و جوانییەكی گەورەی هەیە، لەلای هەر خانمێك ئەوە گرنگە چۆن بزانێ ماكیاژێكی جوان بۆ چاوەكانی بكات، بەمەش دەبێتە خانمێك كە پابەند دەبێ بە خۆیەوە لەوەی لە هەر شوێن یان كاتێك بێ، كارەكەی خۆی بكات و پێویستی بە كەسی دیكە نەبێ، پشت چاوی شین و رەشی چاو، شێوازێكی جوانە و سەرنجڕاكێشە، كە زیاتر شینێكی تۆخ لە پشت چاوەكان دەدرێ، لەوكاتەی چاوەكان دەكرێنەوە رەشەكەی دەرەوە دەردەكەوێ، لەو كاتەش كە دادەخرێ رەشەكە ون دەبێ و شینەكەی پشت چاو جوانی خۆی بڵاودەكاتەوە. ئەمەش لە ئەنجامی كۆمەڵە هەنگاوێك ئەو ماكیاژە دروست دەبێ، كە هەنگاوەكانیش بە وێنە ئامادەكراوە و خانمان دەتوانن هەنگاو بە هەنگاو بگەن بەو ماكیاژە رازاوەیە.