جلێكی نایابی بوكێنی

جلێكی نایابی بوكێنی
مۆدە و زۆری شێواز و ستایلەكانی جلی بووك، زۆربەی خانمان هەراسان دەكەن لە چێژی جوانی و شێواندیان لە هەڵبژاردنی ئەو بەدلە و كراسانەی بووك، بەهۆی زۆری جۆر و شێوازە تازەكانی ئەو جلە، كە چەندین دیمەن و نەخش و شێوەی تازەی بۆ دانراوە، هەر یەكە لە ستایل و گۆشەیەكی دیكەدا ئامادەیی بۆ دەكرێ، بەڵام ئەوەی جێگەی جوانییە ئەو جلەیە كە لەسەر جەستەی خانمی بووك بە جوانی و تەواوی دەوەستێ، گرنگە كە جلی بووك بە پێی قەبارە و جەستەی بووك بێ، چونكە هەر بچووكییەك یان گەورەبوون لە جلەكە، وادەكات كە شایستەی جوانی خۆی لە دەست بدات، لە مۆدە تازەكانی جلی بووكدا كە لە ئێستاوە نەخشی دیزاینی بۆ دانراوە بۆ ساڵی داهاتوو، ئەویش ئەو كراسەیە لە شێوازێكی نایاب جوان دروست كراوە، سەرەوەی ئەو كراسە كراوەیە و سینگ دەردەخات، هەروەها لە ناوەڕاستیشدا بە چەندین نەخشی بەستراو لە كراسەكە ئامادە بووە، هەروەها لە خوارەوەش بە شێوەی پەڕ پەڕە نەخشی بۆ كراوە و لە خوارەوەش لەلای قاچدا بە سادەیی و پەڕێك كۆتایی پێهاتووە، لەگەڵ پێڵاوێكی رەنگ زەردی كاڵ تاوەكو لەگەڵ كراسەكە بگونجێ دانراوە.
Top