پێویستییەكانی مرۆڤ لەگەڵ بەتەمەن بووندا تایبەتمەندی خۆی وەردەگرێت مرۆڤ پێویستی بە كەرەستەی دیكە دەبێـت كە لە قۆناغەكانی دی پێویستی پێی نەبووە، گۆچان یان گۆپاڵ یەكێكە لەو دروستكراوانە كە لە سەردەم و زەمەنی پیربووندا بەكاردێت. گۆچان بە شێوەیەكی گشتی لەئێستادا دوو شێوازی هەیە لە دروست كردندا یان ئەوەتا بەدەستی دروست دەكرێـت ودەستكردنی خۆمانەیە، یان ئەوەتا هاوردەیەو لە كارگەكان دروست دەكرێت. گۆچان دروست كردنیش لە پێشتردا وئێستا بە كەمی كەبوونی ماوە پیشە بووە و هەندێك كەس كارامە بوونە لە دروست كردنی گۆچانا، بەشێوەیەكی سەرەكی پشت دەبەسترێت لە داریێكی باش لە دروست كردنی گۆچاندا، ئەو دارەی بەكاردێت پێویستە بەهێز بێت و لە هەمان كاتتدا توانای ئەوەی هەبێت بچەمێتەوە واتە تارادەییەك نەرم بێت، وەك دار بەروو یان هەندێك جار سنەوبەروگوێز، پاش بڕینەوەی داری گەورە جگە لە قەدە گەورەكەی هەندێك لق و پۆپی گونجاوی تێدایە بۆئەوەی بكرێـت بەگۆچان، ئەوانەی شارەزان لە دروست كردنی گۆچاندا بە ئاسانی ئەو پارچانە دەناسنەوە پاش ئەوەی لقەكە لە دارەكە كرایەوە راستەوخۆ خۆشدەكرێت و پاك دەكرێتەوە لە سەرێكیەوە هەوڵ دەدرێت بچەمێتەوە سەرەتا چەماوەكە كەمە دواتر دەبێتە چەماوەی تەواو دەبێت ئەگەر دارەكە بەهێز و رەق بێت ئەوە دەخرێتە ناو ئاوەوە یان بە تەل دەبەسترێت، زۆر جاریش پاش تەواوبوونی بۆ جوانتر كردنی ڕەنگ دەكرێت یان لەسەرەكەی ترەوە پارچەیەك ئاسنی لێوە دەبەسترێت، ئەوەی لە كارگەكانیش دروست دەكرێن لەرووكاری دەرەوەیان جوانتر و سەرەنجڕاكێشترن بەڵام بێ هێزترن لەوەی كە بە دەست دروست دەكرێت، گۆچان بە شێوەیەكی بەربڵاو لە تەمەنی پیری بەكاردێت و وەك ڕاگر وپاڵپشتێك بۆ قاچ یان لە كاتی نەخۆشی و نەشتەرگەری دەبێتە پێویستیەك بۆ نەخۆشەكە.