هاوین وەرزێكی گەرمە و كاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر جەستەی خانمان، ئەمەش زیاتر لەسەر پێست كە بەر خۆر دەكەوێ یان تیشكی خۆر بەهێزە كاتێك لە چاوەكان دەدات، چارەسەریش بۆ ئەو دوو لایەنە دانراوە و خانمان دەتوانن خۆیان تیایدا دەرباز بكەن، بۆ چارەسەری لە تیشكی خۆر بۆ سەر پێست، دەكرێ كرێمی دژە خۆر بەكاربهێنن بۆ پاراستنی پێست، بۆ چارەسەری چاوەكانیش، ئێكسسوارێكی تایبەت دانراوە كە كاری بەرگە گرتن و بەرپەرچدانەوەی تیشكی خۆرە، ئەویش چاویلكەی هاوینەیە بۆ چاوی خانمان، چاویلكە جگە لەوەی كاری پاراستنی چاو دەكات، هەروەها كار دەكات لەسەر دروست كردنی مۆدەیەكی رەهای جوانی بۆ چاوەكان، بە جۆرێك دەبێ ئەو ئێكسسوارە بە جوانی هەڵبژێردرێ و لە مۆدەی چاویلكەی گەورە بێ، كە ئەوەش مۆدەی سەردەمە و داواكاریی زۆری لەسەرە، سەبارەت بە چاویلكەی كچان، دەكرێ رەنگی شووشەكەی پێشەوە و لەگەڵ تەواوی چاویلكەكە هاوڕەنگ بێ، ئەمەش وەك مۆدەیەكی شیاو و رازاوە، گرنگە كە خانمان خۆیان رەنگەكەی هەڵبژێرن و لە چاوی بكەن.