تۆقە و تاج بۆ خانمان

تۆقە و تاج بۆ خانمان
ئەو ئێكسسوارانەی بۆ ژیانی ئاسایی لە قژ دەبەسترێن، جیاوازییەكی زۆریان هەیە بۆ ئەوانەی لە كاتی بۆنە و ئاهەنگ یان بۆ شوێنی دیاریكراو دەبەسترێ، ئەمەش وەك یەكێك لە ئامادەكارییەكان بۆ بەستانی قژ، كە پێویستی بە چەندین ئێكسسواری جۆراوجۆر دەبێ، بەمەش هەر ئێكسسوارێك لەو كاتەدا جێگەی بایەخی خۆی دەبێ، لە رێگەی ئێكسسوارەكان دوو لایەنمان بۆبەدی دەكرێ، یەكەمیان بەستان و هەڵگرتنی قژە هەروەها پارێزگاری لە قژ دەكات كە تەسریحەی تێكنەچێ، لە دووەمیشدا باڵێكی جوانكاری نیشان دەدات و جیاوازییەك دروست دەكات، هەمان ئەو بیرۆكەیە بۆ تۆقە و تاجی سەری بووكان شیاوە، چونكە لەو رۆژە بووكان ناتوانن ئەوەندە خەریكی قژیان بن لە چاككردن و هەڵگرتن و بەستن، بۆیە تۆقە و تاج، رێگەیەكی دروستە بۆ پارێزگاری كردنی قژیان، سەبارەت بە رەنگی ئێكسسوار و تۆقە و تاج، دەكرێ بە پێی خواستی خانمەكە بێ، بەڵام زیاتر لە رەنــــــگی سیلڤەر یان رەساسی دەبێ، كە ئەوەش رەنگی ئەڵماسە و بەمەش جوانییەكی رەها دەبەخشێ.
Top