لەگەڵ پۆشینی جلوبەرگ، چەندین كەرەستە و ئێكسسواری دیكە هەن شیاوی پۆشینن، لەو كاتەی كە جلوبەرگ دیمەنێكی رازاوەی دەبێ، بەمەش دەبێ لە گشت پێداویستی و ئامادەكارییەكاندا شێوازێكی نموونەیی هەبێ، یەكێك لەو كەرەستە سەرەكییانەی لەگەڵ هەندێك جلدا، ناسەرەكیش لەگەڵ هەندێكی دیكە، ئەویش پشتێنە، كە شێوازێكی تایبەتی هەیە لەسەر جەستە، هەروەها سوودی گەورەی خۆی دەبێ كاتێك لەگەڵ جلێكدا گونجاو دەبێ لە جوانی و شێوازێكی دڵڕفێن دەبەخشێتە جەستە، پشتێن بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر هەن، بەڵام ئەوەی گرنگە كە كامەی وەك پێویستە وئەوەشی وەك هۆكارێكی جوانكاری دەپۆشرێ، لە رێگەی ئەو شێوازەی گونجاندنی پشتێن لەگەڵ جلوبەرگدا، زیاتر پشتێن لەگەڵ دوو پۆشاك لەبەر دەكرێ، یەكێكیان لەگەڵ پانتۆڵ و جینز ئەوەی دیكە لەسەر تەنوورە كە بەجیاواز وشل دەبەسترێ،، پشتێنی ئێستاش وەك شێوازی كۆن بەرەو تەنكی و بچووكی هەنگاوی ناوە و بەمەش دەبێتە جوانترین مۆدەكانی پشتێنی ئەو سەردەمە.