ماكیاژی شین!

ماكیاژی شین!
جۆرەكانی ماكیاژ لە چەندین رەنگ و شێوازی جۆراوجۆر هەن، هەر خانمێك بە جۆرە رەنگێك ماكیاژەكەی دەكات، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە ماكیاژی رەنگی پێستە، كەچی بەم دواییە یەكێك لە سەیرترین رەنگەكانی ماكیاژی كچان دەركەوتووە، ئەویش لە رەنگی شینی تۆخە، واتە سەرتاپای رووخسار لە رەنگی شین ماكیاژ دەكرێ، بیرۆكەی ئەو ماكیاژەش لەلایەن كچێكی وڵاتی سویسڕاوە بوو، كاتێك بەڕێكەوت و بۆ خۆشی ماكیاژی رەنگی شینی كردبوو، دواتریش ئامادەی ئاهەنگێك دەبێ، بەمەش ئەو شێوازە بڵاو دەكاتەوە و هاوڕێكانی لاسایی دەكەنەوە، دوور مەبینن لە داهاتوودا ئەو ماكیاژە پەرە بسێنێت و ببێتە یەكێك لە سەرەكیترین ماكیاژی كچان و ئافرەتان.
Top