ستایلی قژ بۆ كچان و منداڵان

ستایلی قژ بۆ كچان و منداڵان
چەندین جۆرە تەسریحە و شێوە و ستایلی قژ هەن، هەریەكە بە پێی جۆری قژی ئەو كەسە بۆی ئامادە دەكرێ، یان لە هەندێك حاڵەتدا، مۆدەیەك بۆ كۆمەڵێك بەكاردەهێنرێ و دەبێتە مۆدەی سەردەم و باو، بەڵام گرنگە بزانین چ جۆرە قژێك لەگەڵ جۆری قژەكە گونجاو دەبێ، ئەمەش وادەكات كە ببێتە ئەو مۆدەیەی خواستی لەسەر دەبێ، سەبارەت بە خانمان دەزانن چ جۆرە مۆدەیەك بۆ خۆیان دابین بكەن، بەڵام هەرچی منداڵەكانن یان ئەو كچانەی تازە پێدەگەن، ناتوانن یان نازانن چ جۆرە مۆدەیەك هەڵبژێرن بۆ قژیان، لەسەر خانمانی ماڵە یان دایكی ئەو كچانەیە كە جۆرێك لە ستایلەكانی قژی بۆ دابین بكات یان بۆی هەڵبژێریت تاكو لەم لایەنە سەركەوتوو بێ و قژی بە ستایلێكی جوانەوە بڕازێتەوە و شیاویش بێ لەگەڵ جۆری قژی، بەمەش دەتوانین شێوازێكی جوان بۆ ستایلی قژی منداڵان دابین بكەین، یان ئەو كچانەی لە تەمەنێكی تازە پێگەیشتوودان، چونكە ئەوانیش پێویستیان بە گرنگی دانە لە بواری جوانكاری و ستایلەكانی قژ.
Top