دوو دەستە جلی رازاوەو بەهادار

دوو دەستە جلی رازاوەو بەهادار
جلوبەرگ هەر یەكە بەپێی گرنگی و جوانی خۆیەوە، نرخ و بەهای خۆی هەیە، بە تایبەت ئەو دەستە جلانەی لەگەڵ وەرز و سەردەمدا دەگونجێن، تەنانەت هەر مۆدەیەك لە رێگەی ستایل و شێوازەكەیدا، دەبێتە هۆكارێك بۆ شایستەیی و كارامەیی لە هەڵبژاردنیدا، بەمەش ئەوەی لەو جۆرە لایەنە بتوانێ هەڵبژاردنەكەی دروست بێ، بێگومان بەو پایەی جوانی دەگات كە مەبەستییەتی، زیاتر لەوەش مۆدەیەكی بەرچاو دروست دەكات و لەگەڵ كات و شوێنی خۆیدا بەدی دەكات. لە وەرزی گەرما، یان ستایلەكانی جلی هاوینە، جیاوازییەكی تەواویان هەیە لەگەڵ جلی وەرزەكانی دیكەدا، لە وەرزی ئەمساڵدا، لە زۆربەی ستایلەكان، زیاتر گرنگی بە دەستە جلی كراوە دەدرێ، یان بۆدی و كراس لە شێوەی گەورە و كراوە، گەورەیی ئەو كراسە لەوەدایە، كە شلە و نەرمە، لەسەر جەستەی خانمان بە جوانترین شێوە دەوەستێ و شێوەی پەڕ پەڕەی ئەو جۆرە كراسە، وادەكات كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش وپایە بەرزی هەبێ، ئەمەش لە جوانی ئەو دەستە جلانە و مۆدەی كراسدا دەردەكەوێ. ئەو دوو دەستە جلە لە دوو رەنگی جیاواز دروست كراون، یەكێكیان لە رەنگی زەردی كاڵ و ئەوەی دیكەش لە رەنگی شین یان هەر رەنگێكی دیكە بێ، كە هەر یەكە دەكرێ ببێتە كراسێكی گرانبەها بۆ ئەو وەرزە.
Top