ماكیاژێكی شا رەنگ و سادە

ماكیاژێكی شا رەنگ و سادە
لە وەرزی هاویندا، شێوازەكانی جوانكاری بە گۆڕانكارییەكی تازەوە دەردەكەون، ئەمەش وەك لە هێما و ستایل و ئامڕاز و جۆری ماكیاژەكاندا دەردەكەون، بەتایبەت لە بواری ماكیاژدا، كە تازەگەری و شێوەی تازەی پێویستە، لەو روانگەوە دەتوانین سوود لە ئەزموونی پسپۆرانی بواری جوانكاری وەربگرین و شێوە تازەكان بە مۆدەیەكی شیاو ئامادە بكەینەوە، وەرزی هاوین وەرزێكی گەرمە و مرۆڤ پێویستە لە شوێنی فێنك و خۆشدا بێ، بۆیە خانمانیش لەو لایەنە بەشدارن و بەمەش لە كاتی ئامادەكاری ماكیاژدا، وەك ئەوە وایە لە وەرزێكی زستاندا بن، بۆیە پێویستە شێوازی ماكیاژەكان گۆڕانكاری بەسەردا بێ و لە شێوەی تازە بێ، زیاتریش لە وەرزی هاوین ماكیاژی سادە بەكاردەهێنرێ، بەڵام دەشتوانین ماكیاژی تۆخ لێبدەین، بەمەش دەگەین بە مۆدەیەكی جوان و پایەبەرز، لە رێگەی ماكیاژی سادە، كە تەنیا دەتوانین رەنگێك تۆخ بێ، وەك ئەو ماكیاژەیە كە رەنگێك بۆتە شای رەنگەكان و سەرنجی ماكیاژەكەی بۆ خۆی راكێشاوە، ئەویش رەنگی سەر كوڵمە یان روومەت و لێوە، لەو ماكیاژە كار كراوە لەسەر دانانی رەنگێكی سەرەكی وەك رەنگی روومەت و لێو، رەنگەكانی دیكەش بە شێوەیەكی نەرم لێدراوە.
Top