هەر مۆدەیەك لە جلوبەرگ و كەرەستەكانی بووك، بە جوانترین شێواز هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەوێ، لەو كاتەی كە خانمێك خەریكی ئەو لایەنە دەبێ، لە سەرەتادا دەبێ بیرۆكەكان لە خەیاڵ و ناخی خۆی هەڵبژێرێ، دواتریش كاری لەسەر بكات بۆ هەڵبژاردنی ئەو ویستانەی كە لە پێشوودا ئامادەی كردووە، هەر یەكە لەو بەشەی جلوبەرگ و پێڵاو و كەرەستە و ئێكسسوارەكان، بۆ دوو بۆنەی سەرەكی دادەنرێن، یەكێكیان ماڕەبڕین و ئەوەی دیكەی رۆژی ئاهەنگە، لەو دوو رۆژەدا پێویستە كەرەستەكان بە جوانترین شێوازەوە بن، یەكێك لەو پێداویستییە سەرەكیانەی كە گرنگی خۆی هەیە لە هەردوو بۆنەدا، پێڵاوە، دوای چەندین هەڵبژاردن و ئامادەكاری كە پسپۆرانی بواری جوانكاری دایاناوە، چاكترین رێگەی سەرەكی بۆ هەڵبژاردنی ئەو كەرەستەیە لەو دوو بۆنەیە، بەم رێگەیەیە: لە رۆژی نیشان و مارەبڕین هەڵبژاردنی پێڵاوی سوور و پاژنەبەرز نموونەیەكی جوان و رازاوە دەبێ لەو رۆژەدا، هەروەها سەبارەت بە رۆژی ئاهەنگیش، هەمان شێوەی ئەو پێڵاوەی رۆژی نیشان و مارەبڕین، بەڵام لە رەنگی سپی بێ، بەم جۆرە دوو شیاوترین مۆدەی پێڵاوەكان بۆ رۆژی نیشان و ئاهەنگ بەدی دەكرێن و لەگەڵ هاوتاكردنی جوانییەكی بێ پایان.