خواردنەكانی رەمەزان

خواردنەكانی رەمەزان
لە مانگی رەمەزاندا زۆربەی خواردنەكان داخوازییان لەسەر دەبێ و زیاتر تام و چێژیان خۆشتر دەبێ، بەڵام هەندێكیان بە خواردنی سەرەكی دادەنرێن و تەنانەت لەگەڵ گشت خواردنەكانی دیكەشدا دەخوردرێ، رەمەزانی ئەوساڵ بە رەمەزانی ئاوخواردنەوە ناسراوە، كە زۆربەی خەڵك خەریكی ئاو خواردنەوەن لە بڕی نان خواردن ئەویش بەهۆی گەرمی كەشی ئەو وەرزەی رەمەزانی تێدایە، لە دوای هەر 36 ساڵدا مانگی رەمەزان دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی، ئەو خواردنانەی لە پێشوودا دەخورا، بریتی بوون لە: ئەستووك – ناوساجی (ناوسێڵی)- كەلانە – نانی فڕن-كولێرەی ناو ئاگردان- ئەستووك بە پەنیر وئەستووك بە لۆر و ژاژی- ماست و كەرە و پەنیر و ژاژی كە ئەوانە زیاتر لە پارشێو دەخوران، ئەوانەی لە ئێستادا بەدی دەكرێ بریتییە لە: نانی فڕن و سەموون و ئەستوورك ئەوەش لە هەندێك شوێندا دەكرێ، لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە خەڵك لە پارشێودا خواردنی ئێوارە گەرم دەكەنەوە و دەیخۆن، یان خواردن ئامادە دەكەن بۆ پارشێو، بەڵام ئەوەی زیاتر باوی هەبووە و هەیە، ئەستووكی ناو تەندوورە، خواردنێكی خۆش و بە جۆشە، خۆشی ئەو خواردنە لەوەدایە كە بە گەرمی و نەرمی ئامادە دەبێ بۆ خواردن و لەناو تەندوورەوە بۆ سەر سفرەی خواردن و ئینجا دەكرێ بە تەنیا بخورێ یان لەگەڵ چای و شیر و خواردنەوەی دیكەدا بخورێتەوە.
Top