قورئان ئەو پەیامە خوداییەی بەسەر مرۆڤایەتیدا هاتۆتە خوارەوە و ساڵەها ساڵە، وەك پەیامێك هاتووە و پارێزراوە، تەنانەت لە وڵاتانی جیهانیش سوودیان لە یاسا و رێساكانی قورئان وەرگرتووە و لە ژیانیاندا جێبەجێیان كردووە، شێوەی قورئان لەسەرەتادا گەورە بووە كە نووسراوەتەوە، لە سەردەمی عوسمانی كوڕی عەفان نووسراوەتەوە، كە تاوەكو ئێستاش ئەو قورئانە ماوە و هەڵگیراوە. لەلایەكی دیكەشدا گەورەترین و بچووكترین قورئان دروست كراوە، گەورەكەیان درێژییەكەی سێ مەترە و پانییەكەشی دوو مەترە، لە بەرانبەر ئەوەشدا بچووكترین قورئان كە بە تەواوی نووسراوەتەوە و ئەوەندەی بیلبیلەی چاوی مرۆڤ بچووكە.