كاتژمێری دەست لە وەرزی هاویندا

كاتژمێری دەست لە وەرزی هاویندا
ئەو ئێكسسوارانەی بەرچاون و شێوەیان دیارە، هەردەم كاریگەریی خۆیان لە دەست نادەن و هاوشێوەی بەشەكانی دیكەی جوانی، دەبن بە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ جوانی جەستەی خانمان، بە تایبەت ئەوانەی لە وەرزی هاویندا جێگەیان كراوە و دیار دەبێ، ئەوانەش وەك : گوارە – ملوانكە – كاتژمێری دەست، هەریەكە لەو چەند ئێكسسوارە كاریگەریی خۆیان بە تەواوی دیار دەخەن و شێوەیەكی رازاوەشیان هەیە، لێرەدا باس لە كاتژمێری دەست دەكەین كە لەگەڵ كۆمەڵە زنجیرێكی دەست و تەواوكاری كاتژمێرەكە خۆیان دەگونجێنن، كاتژمێری دەست، مانایەكی پڕ جوانی خۆی دەنوێنێت لەسەر دەستدا، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە كاتێك دەست لە وەرزی هاویندا دیار دەكەوێ بەهۆی جلی كورت و تەنك، كە ئەوەش پێویستی بە رازاندنەوە هەیە، لێرەدا كاتژمێر چەندین مۆدەی جیاوازی هەیە، بەڵام ئەو ستایلەی لەگەڵ وەرزی هاویندا دادەنرێت، بریتییە لە : كاتژمێری شێوەی ناوەند، لەگەڵ چەند زنجیرێكی دیكەشدا هاوشێوەی خۆیان دەنوێنن، هەروەها گرنگە ئەو جۆرە ئێكسسوارە لەگەڵ رەنگی پێستدا بگونجێت.
Top