مۆدەكانی تەسریحەی قژ، بە چەندین شێوە و مۆدەی جیاوازهەیە، بەڵام یەكێك لەوانەی گرنگە و جوانە، هەروەها لەگەڵ وەرزی هاویندا دەگونجێت، چەند مۆدەیەكن و كە ناكرێ گشت ستایل و تەسریحەكان لەو وەرزەدا ئامادەبكەین بەهۆی ئەوەی وەرزێكی گەرمە و تەنانەت تیشكی خۆر سوودێكی گرنگی هەیە بۆ قژ، چاكترە لە هەندێك حاڵەتدا تیشكی خۆر بەر قژی خانمان بكەوێت و ئەمەش وادەكات بەهێزتر بێت، ئەو تەسریحانەی هەن لە وەرزی هاویندا زیاتر ئەوانەن : تەسریحەی (خاو – مودەرەج – هەڵگیراو) ئەو سێ تەسریحەیە دەتوانن لەگەڵ وەرزی هاوین خۆیان بگونجێنن و ئەوەش وەك یەكێك لە پایەكانی تەسریحەی قژ، بەڵام ئەوەی زیاتر بەرچاو و رواڵەتی خۆی دەنەخشێنێ لەو وەرزەدا، بریتییە لە تەسریحەی خاو، یان ئەوەی بە سەرح ناسراوە، ئەو مۆدەیە شێوازێكی سەرنجڕاكێش و كراوەی هەیە، بە تایبەت كاتێك قژ خاو دەبێت و بە جوانی دەكەوێتە سەر شان، سەبارەت بە رەنگیش، گرنگ نییە چ رەنگێك بێ ئەوەش بە پێی خواستی ئەو خانمەیە كە دەیەوێت چ جۆرە رەنگێك لە قژی بدات، بەڵام وەكو جۆری تەسریحە، دەتوانین تەسریحەی خاو یان سەرح بە شای تەسریحەی قژ دابنێین لە وەرزی هاویندا.