كڵاو و كلێتە لەگەڵ جلی كوردی

كڵاو و كلێتە لەگەڵ جلی كوردی
ئەو ئێكسسوارانەی لەگەڵ جلی كوردیدا دەپۆشرێن، هەردەم لە نشونمایەكی رەها و جوانییەكی پڕ بایەخەوە خۆی دەبینێتەوە، هەر بۆیەش تاوەكو ئێستا ئەو ئێكسسوارە كۆن یان ئەوانەی بەم دواییە دەركەوتوون، لەگەڵ جلی كوردیدا دەپۆشرێن و بەمەش دەبێتە یەكێك لە نایابترین مۆدەكانی ئێكسسواری جلی كوردی. ئەو ئێكسسوارە كۆنانەی كە لە پێشوودا بەكاردەهێنران، بریتی بوون لە : پاشەسەر – كڵاو – ئاشقبەند – گۆبەرۆك- دەسماڵ- گوڵی دەستی- كلێتە، بەمەش هەر یەكە بە جوانییەكی رازاوەی خۆی كاریگەریی خۆی دەخاتە سەر جلەكە و بەیەكەوە دیمەنێكی گونجاو و شیاو دەردەخەن، كڵاو و كلێتەی سەر، هەر یەكە دیمەنێكی تایبەتی هەیە و شێوازێكی شیاو لە خۆ دەگرن، كڵاو زیاتر بۆ وەرزی زستان بەكاردەهێنرێت بۆ پاراستنی قژ، هەروەها مۆدەیەكی جوانیشە، كلێتە یان كڵاوی توولیش بۆ وەرزی هاوین دەپۆشرێت، شێوازی پێشوو لە كلێتە و كڵاو، جگە لەوەی شێوەیەكی خۆی هەبوو، هەروەها لە خوارەوەش بە لیرە و زیو دەڕازێنرایەوە، هەمان ئەو مۆدەیە لە ئێستادا بەرجەستە دەبێت و دەپۆشرێت، بۆ وەرزی هاوین كلێتە و كڵاوی توول هەیە، كە مۆدەیەكی جوان و شیاو دەبێت لەگەڵ جلی كوردی.
Top