چاو یەكێكە لە سەیرترین بەشەكانی جەستە، كە هەستەوەرترین وبە بایەخترین بەشە لە مرۆڤ، هەر یەكە شێوە و رەنگێكی چاومان هەیە، تەنانەت ئەوەی باس دەكرێ وەكو هێمای پەنجە، شێوەی هەر چاوێك لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكەدا جیاوازە، تەنیا رەنگەكان نەبێ كە زۆر جار وەكو یەكن، رەنگەكانی چاوی مرۆڤ ئەوانەن : شین – قاوەیی – سەوز-كاڵ- رەش – گشت ئەو رەنگانە بە تۆخ و كاڵ هەن، ئەم وێنەنانە بە ئامێرێكی تایبەت وەرگیراوە و ناوەوەی چاو نیشان دەدات و ئێوەش بزانن ناو چاوی مرۆڤ چۆنە و چی تێدایە، بزانن چاوتان لە كام لەم وێنانەوە نزیكە.