ئێكسسوار بۆ دەستی كچانی تازە پێگەیشتوو

ئێكسسوار بۆ دەستی كچانی تازە پێگەیشتوو
بایەخدان بە بواری ئێكسسوارەكان، هەمیشە كاردانەوەی خۆی دەبێ لەلایەن خانمان و گرنگییەكی ئەوتۆی پێدەدرێ، لە كاتێكدا پێویستە ئەو بوارە لەو وەرزەدا گرنگی زیاتری پێبدرێ، چونكە لە وەرزی هاویندا شێوازەكان دەردەكەون و زیاتریش ءئێكسسوارەكان پشكی شێریان بەر دەكەوێ و لە بەرانبەر بەشەكانی دیكەی جوانیدا، بۆیە ئەو جۆرە ئێكسسوارانە بەپێی تەمەنی خانمان گۆڕانكارییان بەسەردا دێ، هەر مۆدەیەك جوانی و ئاوێتە و گوزارشت لە تەمەنی ئەو كەسە دەكات كە دەیپۆشێ، لێرەدا ئەوكچانەی تازە پێدەگەن، پێویستە لەگەڵ تەمەنەكانی دیكەدا جیابن، چونكە ناگونجێت كاتێك كچێكی تازە پێگەیشتوو ئێكسسوارێكی خانمێكی (25) ساڵان بپۆشێ، هەر یەكە بەپێی تەمەنی خۆی گرنگی بەو بوارە دەدەن و ئێكسسوارێك هەڵدەبژێرین، لە بواری جوانكاریشدا ئەو لایەنەیان پەراوێز نەخستووە و بایەخیان پێداوە، وەك ئەو چەند ئێكسسوارەی لە دەستی كچانی تازە پێگەیشتوو دەخرێن و كە گوزارشت لە جیهانێكی پڕ خۆشەویستی و هەست و سۆز دەكات و دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوانیشی هەیە.
Top