هەر جۆرە ئێكسسوارێك بایەخێكی تایبەت و نەرمی هەیە، تەنانەت جیاوازییەكانی لەگەڵ جلوبەرگدا دیارە و بەهای خۆی دەنوێنێ لە جوانكاریدا، خانمان كاتێك جانتای دەستیان لە شان نابێ یان لەلایان نەبێ، هەست بە ونبوونی شتێك دەكەن، كە جگە لەوەی جەنتای دەست كەرەستەیەكە بۆ هەڵگرتنی شت و مەك و ئێكسسواری دیكە، هەروەها بەشێكی جوانی دەنەخشێنێ، جانتای دەست لە جوانترین دیمەنەكانی كە دەبێ بچووك و ناسك بێ، ئەوەش وادەكات هێمایەكی پایەبەرزی هەبێ و لە بەرهەمە جوانەكاندا بێ، زیاتریش كاتێك لە شوێن و بۆنە فەرمییەكان وەك ئاهەنگ یان بۆنەی تایبەت، لەو شوێنانەدا گرنگی ئەو ئێكسسوارە بایەخی زیاتری پێدەدرێ و بەمەش شێوازێك لە بواری جوانكاری بەدی دەكەین، یەكێك لە گونجاندنی جانتا لەگەڵ جلوبەرگ گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە، لەم رێگەیەشدا دەتوانین بە رەنگ یان شێوازی جانتا و جلەكە گونجاوترین مۆدە ببەخشین، بۆیە هەر شێوازێك لەو گونجاندنە ئەنجامێكی گەورەی دەبێ لە بواری جوانكاریدا، بەمەش دەتوانین بوارێكی جوانكاری بەدی بكەین لە كاتی هەڵگرتنی جانتای دەست و بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جلوبەرگێكدا شیاو و گونجاو دەبن.