ئەكتەرەكانی بواری فیلم و سینەما، بە چەندین شێوەی جیا دەردەكەون كە لە شێوەی سرووشتیان بەدوورن و تەنانەت هەندێكیان بە ئەستەم دەناسرێنەوە، ئەمەش بەهۆی كۆمەڵێك ماكیاژ و كاریگەریی هونەری و بە هێز كە بەسەر ئەو ئەكتەرانە دەهێنن، لە هەندێك حاڵەتدا پێچەوانەی كارێكتەری خۆی دەبێ واتە رەنگە ئەكتەرەكە كەسێكی هێواش و لەسەرخۆ بێ، كەچی لە فیلمەكەدا بە كەسایەتی و رۆڵێكی توند و تاوانبار دەربكەوێ، یەكێك لە سەیرترین ئەو كاریگەری و گۆڕانكاریانەی كە بۆ ئەكتەرەكان كراوە، ئەویش كچە ئەكتەر (گوینت پاڵترۆ)یە و كە لە فیلمی (شالۆ هاڵ)دا بەشداری كردووە، شێوەی خۆی پێچەوانەیە لە فیلمەكەدا.