جلوبەرگ لە قژی مرۆڤ

جلوبەرگ لە قژی مرۆڤ
بێگومان گوێمان لێ بووە كاتێك دەڵێن : ئەو جلە لە پێستی گیانداران دروست كراوە، یان لە خوری و تووكی گیاندارانە، جگە لەوەش بە نرخێكی گرانبەها دەستمان دەكەوێ، بە تایبەت كاتێك كە جلەكە ئۆرجیناڵ و تەواوی جلەكە لە پێست یان خووری گیانداران بێ، كۆمپانیایەكی بەریتانی بیرۆكەیەكی سەیر و جوانی بۆ دروست بووە، ئەویش سوود وەرگرتنە لە قژی مرۆڤ بۆ دروست كردنی جلوبەرگ، نەوەك پابەند بن بە پێست و خووریی گیانداران، بۆیە دەستیان كردووە بە دروست كردنی جلوبەرگی لەم جۆرە، كە لە قژی مرۆڤەوە دروست كرابێ، زیاتریش لە قژی ئەو كەسانە وەردەگرن كە قژیان درێژە و بەهێزە، هەروەها كەسێك دەتوانێ قژی خۆی ببڕێ و بیبات بۆ لای ئەو كۆمپانیایە، ئەوانیش جلێكی لەسەر دروست دەكەن بەپێی حەز و ئارەزووی خۆت، ئەو كۆمپانیایە ناوی (وەینگ)ە وهەر جلێكی بە (38) وەرەقە دۆلار دەفرۆشێ.
Top