دیكۆری زەوی ماڵ لە رەنگی داری سرووشتی

دیكۆری زەوی ماڵ لە رەنگی داری سرووشتی
كاتێك دیكۆرێكی ماڵ دەبینین، لە چەندەها كەرەستە و پێداویستی پێكدێت، هەر یەكە لە جۆرە شێوە و مۆدە و ماددەیەكدا دروست كراون، دەبێ لێرە بایەخی ئەو كەرەستانە بزانین گرنگی خۆیان و جوانیان چەندە، بۆ نموونە كاتێك رەنگ و ئەو بۆیەی لە دیوارەكاندا بەكارهێنراون، بێگومان كاریگەریی خۆیان دەخەنە سەر جوانی ماڵەكە بە گشتی، هەروەها ئەگەر نموونەی زەویی ماڵەكە وەربگرین، ئەوانەی لە پێشوودا بەكارهێنراون وەك : كاشی – كۆنكریت، بەڵام لە مۆدە تازەكاندا بایەخێكی گرنگ بە كەرەستەی سرووشتی دەدرێ، كە ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە تاوەكو سرووشت لە ماڵەكەتدا بەدی بكەیت، بۆیە توانیویانە (دار) بەكاربهێنن بۆ ئەو لایەنە، واتە دروست كردنی زەویی ماڵ لە ماددەی دار، هەر وەكو دەزانین رەنگی دار، كە رەنگێكی قاوەیی تۆخ یان كاڵە، جوانییەكی پڕ بایەخی هەیە لە دیكۆردا، ئەگەر چی دانانی دار لە زەویی ماڵدا تێچوونێكی زۆری پێویست دەبێت، بەڵام شێوازێكی دیكە هەیە هەمان ئەو لایەنە دەگرێتە بەر، ئەویش بە پۆشینی زەوی ماڵە بە پۆشاكی دروست كراو لە دار، كە شێوەی كاشی هەیە، بەڵام دیمەنی وەك داری سرووشتی وایە و بەمەش دەتوانێ كاریگەرییەكی ئەرێنی جوانی هەبێ لەسەر دیكۆری ماڵدا.
Top